تەلی کارەبای بۆ بەراز دانابوو بەڵام خۆی گرت و گیانی لەدەست دا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
جووتیارێک لە گەرمیان لە ترسی بەراز، تەلی کارەبای لە دەوری مەرەزەکەی دابوو، بەڵام ئەمڕۆ کارەبا خۆی گرت و گیانی لەدەست دا.
عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، جووتیارەکە خانەنشینی پێشمەرگە بووە و دانیشتووی ناحیەی کۆکس بووە لە قەزای کفری.
محەمەد رەحیم فەرەج، لە تەمەنی 55 ساڵیدا بوو، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ چووە بۆ ئاودانی مەرەزەکەی، لەوکاتەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە فەیسبووک دەڵێت، “بە وتەی کەسوکارەکەی، بە مەبەستی پاراستنی کێڵگەکەی لە بەراز، تەلی کارەبای لە دەوری کێڵگەکەی داوە، بەڵام کارەبا گرتوویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.