خەریکی دابینکردنی LNG ین

غازی سروشتی نەک نەوت، نیگەرانی سەرەکی هەڵاوسانە لە ئەوروپا

ئەحمەد مستەفا

بەرزبوونەوەی نرخی وزە ترسی هەڵاوسانی لە ئەوروپادا هەڵگیرساندەوە لەو کاتەوەی شەڕی ئێران رەوتی نەوت و غازی تێکدا، بەڵام پێدەچێت داڕێژەرانی سیاسەت و بازاڕەکانی بۆندەکان زیاتر نیگەران بن لە بازدانی نرخی گازی سروشتی نەک بەرزبوونەوەی ئایندەی نەوتی خاو.

نرخی غازی سروشتی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆمارکردووە، لەکاتێکدا ئەوروپا خەبات دەکات بۆ دابینکردنی LNG بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکانی هەڵگرتنی غاز پێش زستان.

LNG کورتکراوەی (Liquefied Natural Gas) گازی سروشتی شلکراوە، ئەمەش گازی سروشتییە (کە زۆرتر پێکهاتووە لە میسان) و پاککراوەتەوە، پاشان بۆ پلەی گەرمی نزیکەی -162 پلەی سەدی سارد کراوەتەوە تا دەبێتە شلی.

رێبوار محەمەد، ماستەر لە گرێبەستی نەوت و غاز بە 964ی وت، لەوەتەی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکردووە، ئەوروپا دەستیکردووە بە کێبڕکێ لەگەڵ ئاسیا بۆ دابینکردنی LNGی خێرا لە کاتێکدا نرخەکان بەرزبوونەتەوە لە غیابی زۆربەی قەبارەی LNGی قەتەر.

شەڕی ئێران و چڕبوونەوەی کێبڕکێی ئاسیا هەر لە کاتێکدا بوو کە ئەوروپا هەوڵ دەدات لە بەهار و هاویندا ئینفۆنتۆری گازی سروشتی بۆ زستانی داهاتوو بنیات بنێت.

ئاستی هەڵگرتنی ئێستا نزیکەی 63% پڕە، زانیارییەکانی ژێرخانی غازی ئەوروپا دەریدەخەن . ئەوەش نزمترین ئاستە بۆ ئەم کاتەی ساڵ لە ماوەی نزیکەی دوو دەیەدا و زۆر لە خوار تێکڕای پێنج ساڵە.

بەرزبوونەوەی نرخی غاز هەڕەشەی زیاتر بەرزکردنەوەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی رێژەی سوود دەکات لە دەرەوەی چاوەڕوانییەکانی ئێستا، لە بازاڕەکانی بۆندەکانی ئەوروپادا، داهاتی بۆندە سەرەکییەکانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی چەند دەیەیەک لە کاتێکدا ترسی هەڵاوسانی سەرسەختانە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتییەوە هەیە.

جەیمی سیرل، ستراتیژیستێکی ئەوروپی بۆ ڕێژەکانی سیتی گروپ بە بلومبێرگ-ی راگەیاندووە ، “نرخی غازی سروشتی وەک بزوێنەری سەرەکی بەرهەمهێنان دەستی بەسەردا گرتووە”.

بە وتەی ئیما مۆریارتی، بەڕێوەبەری پۆرتفۆلیۆ لە کۆمپانیای سی جی ئەسێت مەنجەمەنێت، “نرخی غازی سروشتی زیاتر پەیوەندی بە بەریتانیا و ئەوروپاوە هەیە و هەرگیز بەڕاستی لە هیچ کام لە ئاگربەستەکاندا نەگەڕاوەتەوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.”

هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی وزە هەڵاوسانی لە هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ناوچەی یۆرۆ بەرزکردەوە و نرخی مانگی تەمموز بەراورد بە مانگی پێشوو خێراتر بوو و لە ساڵێک پێشتر بازدانی بەخۆیەوە بینی.

بانکی ناوەندی ئەوروپا کە لە مانگی حوزەیراندا بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2023ەوە ڕێژەی سوودی سەرەکی بۆ ناوچەی یۆرۆ بەرزکردەوە، بە شێوەیەکی زۆر پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلولدا بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی دیکە رابگەیەنێت، بەڵام بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لەوێرابگرێت