بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور - وێنە: 964
لەبارەی راهێنانەوەیە
پەروەردەی شارەزوور کارئاسانییەک بۆ مامۆستاکانی دەکات
ئەحمەد مستەفا
پەروەردەی شارەزوور مامۆستایانی سەرپشک کرد لەوەی، وانەی راهێنان لە سنووری ناوچەی نیشتەجێ بوون وەربگرن، وە دوای تەواوبوونی راهێنانەکەش بە فۆرمێک بەشداربوونی مامۆستاکە پشتڕاست بکرێتەوە.
لەو راگەیەندراوەی گەیشتووە بە 964، پەروەردەی شارەزوور دەڵێ، سەرجەم ئەو مامۆستا بەڕێزانەی سەر بە میلاکی پەروەردەکانی دەوروبەری شارەزوورن و دانیشتووی قەزای شارەزوو و ناحیەی زەرایەنن، دەتوانن لەو قوتابخانانەی سەر بە بەڕێوەبەرێتیمان وانەی راهێنان ببینن.
وە دواتر و دوای تەواوبوونی خولەکە بە فۆرمێک کە واژۆی مامۆستای راهێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی لەسەربێت وێنەیەک بدرێت بەیەکەی ڕاهێنان تا مامۆستای راهێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بەشداریکردنی تۆمار بکرێ.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە، نوسراوی بۆ بەڕێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کردووە، بەمەبەستی پرۆسەی راهێنان لە ناوەندەکانی خوێندن، پەروەردەی شارەزوور دەڵێ، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ مامۆستایان ، دەکرێت ئەو مامۆستایانەی دانیشتووی سنوورەکەمانن و میلاکن لە پەروەردەکانی وەک سەیدسادق، دەربەندیخان، پێنجوێن، قەرەداغ رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە قوتابخانەی میلاکمان راهێنانەکە وەربگرن.