لە سووریا بڕیارێکی مێژوویی بۆ کورد و ئاڵۆزییەکانی هورمزیش توندتر دەبن

964+

پەری ساڵح

کۆتایی هەفتەیە و پشووتان وەرگرتووە و ئاگاتان لە گۆڕانکارییەکان نەبووە، کورت و پوخت لێرەوە بزانە چی روویداوە:

📌لە سوریا بڕیاری مێژوویی و وەرچەرخانی سیاسی سەبارەت بە کورد دەرچوو، ئەحمەد شەرع بە فەرمی مەزڵووم عەبدی وەک راوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆمار دامەزراند.

📌وەزارەتی پەروەردەی سوریا: بە فەرمی زمانی کوردی لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن لەناو پرۆگرامی خوێندن بۆ هەموو ناوچە کوردنشینەکان پەسەند دەکرێت، وەک زمانێکی نیشتمانی لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکاندا.

📌میدیاکانی سوریا: هێزەکانی ئیسرائیل ئەو ناوچەیەیان کردووەتە ئامانج کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی بەیت جن و تەپۆڵکە سوورەکان لە رۆژئاوای دیمەشق، هاوکات هەڵمەتێکی پشکنینی ماڵانیان لە گوندی رەسم ئەلعەجرەف لە باشووری قونەیترە ئەنجامداوە.

📌رۆیتەرز: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە لە رۆژهەڵاتی کەنداوی عەدەن روویدا.

📌ترەمپ: چاودێری رەفتاری ئێرانییەکان دەکەین و قسەیان لەگەڵ ناکەین و گەرووی هورمزیش کراوەیە و مینەکان هەڵگیراونەتەوە

📌ترەمپ: ئێران وڵاتێکی دۆڕاوە، نامەوێت چاوم بە ئێرانییەکان بکەوێت.

📌چین ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی لە ناوەندی ناوچەی کارەساتەکە، لە تیبت بەهۆی مەترسیی روودانی لافاوەوە راگرت.

📌ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاوەکەی نیپاڵ بۆ 469 کەس بەرز بوویەوە.

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەمریکا لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا 130 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئاراستەی بازاڕەکانی دەرەوە کردووە.

📌راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشوور: نابێت هیچ دیالۆگێک لە نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور ببێتە هۆی لاوازکردنی ئامادەیی ئاسایشی وڵاتەکەمان.

📌دەسەڵاتدارانی رووسیا: درۆنەکانی ئۆکرانیا کۆگایەکی بەرهەمە نەوتییەکان و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە سیڤاستۆپۆڵ کردووەتە ئامانج.

📌سێنتکۆم: 75 کەشتی کە هەوڵیانداوە گەمارۆ دەریاییەکە بشکێنن، ناچارمان کردوون بگەڕێنەوە، بەبێ مۆڵەت رێگەمان بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێرانەوە نەداوە مەگەر تەنیا بۆ هۆکاری مرۆیی بێت.

📌سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا هاوکاریی نزیکەی هەزار و 500 کەشتیی بازرگانییان کردووە بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز.

📌سێنتکۆم: سەرکەوتوو بووین لە لادانی ئەو مینە دەریاییانەی کە سوپای پاسدارانی ئێران لە رێڕەوەکانی مەلەوانی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز چاندبوویان.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: واشنتن و تۆکیۆ پابەندن بە بەهێزکردنی بەرپەرچدانەوە بۆ ناوچەیەکی ئازاد و کراوە لە زەریای هیندی و هێمن.

📌ئاکسیۆس: دیموکراتەکان پلان دادەنێن بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەرمانەکەی ترەمپ بۆ گۆڕینی ناوی دەریای ئۆنتاریۆی کەنەدی بۆ “دەریای ئەمریکا”

📌ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە پلانێک بۆ تیرۆرکردنی کوڕی دۆناڵد ترەمپ دەکەن و بە پڕوپاگەندەی هەڵبەستراوی نەتەنیاهۆ وەسفیان دەکات و دەشڵێت، نەتەنیاهۆ دەنێرین بۆ دۆزەخ.