نامەیەکی دەستنووسی بۆ ناردووە
سیسی بە فەرمی زەیدی داوەتکرد سەردانی قاهیرە بکات
فەرهاد حەسەن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له سه‌رۆك كۆماری میسڕه‌وه پێگه‌یشت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی قاهیره و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی لە نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بلاوکراوەتەوە دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە عه‌لی فالح زه‌یدی له شاری به‌غدا پێشوازی له حه‌سه‌ن مه‌حمود ره‌شاد، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆككۆماری میسر و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی گشتیی ئەو وڵاتە كرد و په‌یامێكی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی میسری وه‌رگرت سه‌باره‌ت به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری میسر له میانی دیداره‌كه‌دا نامه‌یه‌كی ده‌ستنوس و فه‌رمیی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده عه‌لی زه‌یدی، له نامه‌كه‌دا سه‌رۆكی میسر ستایشی قووڵی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و ستراتیژییه‌كانی نێوان عێراق و میسری كردوه و ئاماده‌یی ته‌واوی قاهیره‌ی بۆ پشتیوانیكردنی به‌رده‌وام له هه‌وڵه‌كانی به‌دیهێنانی خواست و هیواكانی هه‌ردوو گه‌ل له بواره جیاوازه‌كاندا دوپاتكردوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، نامه‌كه‌ی سه‌رۆك سیسی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌خۆگرتبوو بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ قاهیره، ئه‌م بانگهێشته له سۆنگه‌ی په‌رۆشیی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاته‌وه دێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی هاوكارییه دووقۆڵییه‌كان، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا.
بیرتان دەخەمەوە، کە عێراق و میسر خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووریی به‌هێزن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ ئوردن، بەمەش قاهیره و به‌غدا به‌رده‌وام له هه‌وڵی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیدان.