رواندز

هاوڵاتییەک لە کاتی مەلە کردندا خنکا

ئاکام غەفور – سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە وێردی کاولۆکانی قەزای روندز هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، هاوڵاتییەکە لە کاتی مەلەکردن لە وێری کاولۆکان لە سنوری قەزای رواندز خنکاوە.

وتیشی، هاوڵاتییەکە خەڵکی کاولۆکانە و تەمەنی نزیک 65 ساڵە و تەرمەکەی دەرهێنراوە و بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ خنکانی خەڵکی ناوچەکە لە ئاوەکانی سنوورەکە زیادی کردووە، ساڵانی تر هەر گەشتیاران بوون ئەمساڵ هەر لە کاولۆکان سێ کەسی سنوورەکە خنکاون، بە گشتیش ئەمە 10مین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر