دیمەنێکی قەزای شەقڵاوە لەسەر چیای سەفینەوە. وێنە: 964
شەقڵاوە کۆنفرانسی گەشەپێدان دەکات
توانا نەقی
قەزای شەقڵاوە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی کۆنفرانسی گەشەپێدانی شەقڵاوە ئەنجام بدات.
دەبوایە کۆنفرانسەکە لە نمانگی نیسان بکرایە بەڵام هێشتا خەریکی ئامادەکارین و بە قسەی قایمقامی قەزاکە پێدەچێت لە مانگی حوزەیران ئەنجامی بدەن.
کاروان کەریم خان، قایمقامی شەقڵاوە بە 964ی راگەیاند، دەمانەوێت کۆنفرانسی گەشەپێدانی شەقڵاوە دەرئەنجامێکی باشی هەبێت بۆ قەزاکە بۆیە لە ئامادەکارییەکان بەردەوامین و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی دەدەین و داوا لەسەرجەم ئەکادیمیستەکان دەکەین تۆژینەوەکانیان پێشکەش بکەن.
وتیشی، کۆنفرانسەکە کۆمەڵێک تەوەری جیاواز لە رووی کارگێڕی و ئیدارەدان و لایەنە جیاوازەکانی قەزاکە لە خۆدەگرێت و هەروەها پەرەپێدان بە زانستی سەردەم و سوود بینین لە توانا و بەهرە جیاوازەکان و هەروەها فەرهەمگ و کلتور و لایەنی گەشتیاری کاری لەسەردەکرێت، هەوڵ دەدرێت لە ماوەی رۆژێکدا تەواو بکرێت.
دواتر و لە دوای کۆنفرانسەکە سەرجەم راسپارەدەکان و ئەو بریار و قسانەی کراون لە دووتووێی کتێبێکدا چاپی دەکەن و دەیدەنە حکومەت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکات لە قەای شەقڵاوەدا، قایمقامی شەقڵاوە وای وت.