ئەم  دوو رۆژە لە رێگای گەلی عەلی بەگ ناتوانی بگەیت بە سۆران

ئاکام غەفور-سۆران

بۆ ماوەی دوو رۆژ (سبەینێ و دوو سبەى)، سایدی چوون لە هەولێر و خەلیفانەوە بۆ سۆران دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن رێگای بێخاڵ بەکاربێنن.

داخرانی رێگاکە بۆ یەکشەمە و دووشەمەیە، لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاکو کاتژمێر 4:00 ئێوارە دەبێت، شەوان هاتوچۆ لە رێگاکە ئاسایە.

خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت،”هۆکاری داخرانی رێگاکە ئەوەیە کە شانی رێگاکە لە بازگەی گەلی عەلی بەگ تاکو پردی یەکەمی ناو گەلی، تێکچوە و بەهۆی باران بارین و لافاو مەجالی ئەوەی نەماوە ئۆتۆمبێل لێ بوەستێت، لەم دوو رۆژە ئەم تەنیشتی رێگایە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت”.

هەرچەندە ئەم دوو رۆژە سایدى چوون لە هەولێر و خەلیفانەوە بۆ سۆران داخراوە، بەڵام سایدى گەڕانەوە گرفتى نییە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت رێگاى بەخاڵ بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە سۆران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح