بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل - وێنە؛ ئەرشیف
"لە لوبنان کارمان ماوە"
بنیامین نەتانیاهۆ: تا من سەرۆک وەزیران بم ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت
شۆڕش قادری
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تا ئەو کاتەی ئەو لەسەر کار بمێنێتەوە، نایەڵێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24.6.2026 بنیامین نەتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “چەندین ئۆپەراسیۆنمان لە ئێران ئەنجامداوە و کار بۆ ئەوە دەکەین کە نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت”.
“بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئێمە و رێگری لێدەکەین”، نەتانیاهۆ وای وت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیشکردەوە، هێشتا لە لوبنان کاریان ماوە، ناوچەیەکی پاراستنی ئەمنی لە باشووری لوبنان دادەمەزرێنین بۆ ئەوەی حزبوڵا نەتوانێت هێرش بکاتە سەریان.