مینێکی مەترسیدار لە سەیرانگای ئاوێسەری تەوێڵە هەڵگیرایەوە – وێنە؛ دەزگای گشتی کاروباری مین
گواسترایەوە بۆ شوێنێکی تایبەت و لەناودەبرێت
مینێکی مەترسیدار لە سەیرانگای ئاوێسەری تەوێڵە هەڵگیرایەوە
964+
شۆڕش قادری
لە سەیرانگای ئاوێسەر نزیک گوندی تەوێڵە سەربە ناحیەی بیارە مینێکی مەترسیدار هەڵگیرایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، تیمی تەقاندنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی هەڵەبجە، مینێکی دژەکەسیی مەترسیداریان لە جۆری (V69) لە سەیرانگای ئاوێسەر لە گوندی تەوێڵەی سەر بە ناحیەی بیارە دۆزیوەتەوە.
مینەکە بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تایبەت، تاوەکو لە داهاتوودا بە یەکجاری لەناوببرێت.
سەیرانگای ئاوێسەر یەکێکە لەو ناوچە دڵڕفێنانەی کوردستان کە لە هەموو وەرزێکی ساڵدا و بەتایبەتیش هاوینان، خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکات.