لە هەولێر کەتنەکەیان کردووە

بە چوار کەس قاسەیەکی پڕ لە پارەیان لە کۆمپانیایەک دزی؛ دەستگیر کران

شۆڕش قادری

لە هەولێر بە چوار کەس قاسەیەکی پڕ لە پارەی کۆمپانیایەکیان لەکۆڵ نا، فریای خەرجکردنی پارەکە نەکەوتن، پۆلیس دۆزینیەوە و قۆڵبەستی کردن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانمان لە  بەشی نەهێشتنی تاوان – نوسينگەی راستی، توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بە گروپ قاسەيەکی پڕ لە پارەیان لە کارگەيەک دزیبوو.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون تا بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.