کەسانی نادیار دایانبووەوە
لە رووباری وەرتێ تەڵەیەکی ماسیگرتن تێکدرا
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دیمەنی تێکدانی تەڵەیەکی ماسیگرتنی بڵاوکردەوە کە لە رووباری وەرتێی سەر بە قەزای چۆمان لەلایەن کەسانی نادیارەوە بۆ گرتنی ماسی داندرابوو.
پلیس دەڵێت، لە ئەنجامی پشکنین و چاودێری رووبارەکان، لە لقە بچووکەکانی رووباری وەرتێ و دۆلی خانەقا توانیان دەست بەسەر کەلوپەلی راوکردنی ماسی دابگرن و ئەو تەڵە ماسیانە تێکبدەین کە لە لایەن هەندێک کەسانی نادیار دانرا بوون.
ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر چاودێریکردنی رووبارەکان و لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون بۆ ئەو کەسانەی تەڵەکەیان دانابووەوە.
داوا لە گشت هاوڵاتیانیش دەکات، هەموو شێوەیەک خۆیان دووربگرن لە دیاردەی راوکردن چونکە دەڵێت “ئێستا وەرزی قەدەغەی راوەماسیە و هەر کەسێک لەسەر راوکردنی ماسی دەستگیر بکرێت بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت”.