لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
بڕیاری حکومەتە
موچەی خانەنشینی لە کەرتی تایبەت کرا بە 500 هەزار دینار
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری بەرزکردنەوەی موچەی خانەنشینی کەرتی تایبەتی بۆ 500 هەزار دینار دەکرد و پەسەندی کرد.
تا ئێستاش، 319 هەزار و 612 کرێکاری کەرتی تایبەت دەستەبەرکراون و ناویان لە یەکە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ حکومەت کۆبوونەوەی هەبوو، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پاش کۆبوونەوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ئەو کەسانەی لە کەرتی خانەشین دەبن، موچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نەبێت.
بڕیارەکە ئەو کرێکارانەش دەگرێتەوە کە ئێستا خانەنشین بوون، بەڵام موچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە، بڕیارەکە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ پەسەندی کردووە.
بەڵام بە گوێرەی بڕیارەکە بێت، ئەو کرێکارانە شمولی ئەو موچەیە دەکەن، کە دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کرا بێت و مانگانە ئابوونە لە موچەکانیان بدەن.