نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لەمانگێکدا 15 هەزار نەخۆشی چارەسەر کردووە

964+

فەهمی نەبی

فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیەنێت لەماوەی مانگی نیسان نزیکەی 15 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

لە راگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئاماری سەردانیکەرانی مانگی نیسانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 14 هەزار و 614 کەس بەمەبەستی چارەسەری جیاواز سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

شاری هەولێر، سێ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەیە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی هەولێر، لەگەڵ نەخۆشخانەی ئیمیرجینسی.

بەگوێرەی ئامارەکەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، 365 کەس نەشتەرگەری شکان، دڵ و سنگیان بۆ کراوە، هاوکات ئەوەش هاتووە، لەماوەی ئەو مانگە 578 نەخۆش خەوێنراون و 21 هەزار و 842 پشکنینیان لە نەخۆشخانەکە ئەنجامداوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر:

ئاماری مانگی نیسان (4)ئەو کەسانەی کە سەردانی نەخۆشخانەکەمانیان کردوە چارەسەریان بۆ کراوە.
تێكڕای نەخۆش لە نەخۆشخانە
ڕاوێژكاری ئێواران: 4935
ڕاوێژكاری بەیانیان: 3056
پێشوازی: 5139
نەشتەرگەری بچوك: 1484
كۆی گشتی: 14614
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەخۆشی پێشوازی
هەناو: 1083
زەبری دەرەكی: 1027
بەربوونەوە: 1011
شکان:986
ڕووداوی هاتوچۆ:389
میزەڕۆ:289
قوڕگ و لووت و گوێ:127
گەستنی سەگ:73
چاو:123
سكچوون و رشانەوە:21
گوللە:4
مردوو:12
كۆی گشتی: 5139
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەشتەرگەرییەكان
نەشتەرگەری شكان:236
نەشتەرگەری گشتی و جوانكاری:74
نەشتەرگەری مێشك و بڕبرەی پشت:43
نەشتەرگەری دەم و شەویلاک:5
نەشتەرگەری سنگ و دڵ:4
كۆی گشتی: 365
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەخۆشی خەوێنراو زیاتر لە (24) كاتژمێر
شكان: 259
نەشتەرگەری گشتی و جوانكاری: 128
مێشك و بڕبڕەی پشت: 105
‏47:ICU
‏42:RCU
مردوو:30
كۆی گشتی: 578
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پشكنینی مانگی (4)
تاقیگە: 13843
تیشك: 5435
سۆنار:1795
سیتی سکان:769
كۆی گشتی: 21842

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر