پێنج رۆژ کەس پێی نەزانیوە
لە هەڵەبجە تەرمی پیاوێکی تەمەن 54 ساڵ لەماڵەکەی دۆزرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەکیان لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بەمردویی دۆزیوەتەوەوهیچ ئاسەوارێکی تاوانکاریش بە جەستیەیەوە دیار نەبووە.
پۆلیس دەڵێت، دوای گەشتنی تیمەکانی بەڵگە و تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کە هاوڵاتیەک بەناوی (س .ج .ع ) تەمەن 54 ساڵ ماوەی پێنج رۆژە لەماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی گوڵانی سەروو گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن تیمی پزیشکی دادییەوە پشکنین بۆ تەرمەکەی کراوە، دەرکەوتووە کە هیچ ئاسەوارێکی تاوانکاری بە تەرمەکەوە بەدی نەکراوە، بەڵام دەڵێت “پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ئەم رووداوە رێکخراوە”.