کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
80 کەسن
ئەندام ئەنجومەنە لەکارخراوەکان رووەو خانەنشین کردن دەچن
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، هەر ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان “هەولێر، سلێمای و دهۆک”، کە مەرجی خانەنشینبوونیان تێدایە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین بکرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.6.2026، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و سێ تەوەری تاوتوێ کرد، ئەوانیش گەنمی جوتیاران، بودجەی حاکمیە و رێکارەکان بۆ خانەنشین بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوو.
بەپێی بڕیارەکە ئەوەی پەیوەستە بە ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەو ئەندامانەی مەرجە یاساییەکانی تەمەن و ماوەی خزمەتی پێویست بۆ خانەنشینییان تەواو کردووە، بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی خانەنشینی، مافی تەواوی خانەنشینییان هەیە.
ژمارەی ئەندامەکان 80 کەسن لە ئەنجومەنەکانی، هەولێر و دهۆک و سلێمانی، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکنەهات، سێ ساڵ زیاترە بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە کارخرابوون، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی دا، کە لە سەرۆکایەتی دیوان، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران و هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و ئابووری پێکدێت.
ئەوەش بۆ دانانی رێکار و میکانیزمی پێویست بەپێی یاسا و رێنماییە پەیوەندیدارەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی دروست، کە ئەگەر یاسای خانەنشینی یەکگرتوو جێبەجێ بکرێ، ئەو ئەندامانە، لە یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن 400 هەزار دینار وەردەگرن