بەتۆمەتی دزینی قەل و مریشک و بەتاڵانبردنی ماڵی خاوەن پێداویستییەکەی تایبەت کەسێک دەستگیرکرا – وێنە؛ پۆلیسی گەرمیان
دواجار کەوتە داوەوە و دەستگیر کرا
لە قەل و مریشکەوە دزی تا گەیشتە ماڵی خاوەن پێداویستییەکەی تایبەت
شۆڕش قادری
لە گەرمیان دزێکی نالەبار لە قەل و مریشکەوە هەمووی کۆکردنەوە تا گەیشتە ماڵی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت، بەڵام دواجار کەوتە داوی پۆلیسەوە و دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و ئاگادارکردنەوەمان لەچەندین حاڵەتی دزیکردنی جۆراوجۆر لەنێو قەزای کەلار، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن”.
لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە چەند حاڵەتێکی دزیکردنی ئەنجامداوە لەوانەش؛
1_ قەل و مریشک
2 _ سندوقە میوە و تەماتەی دەستگێڕان
3 _ کێبل و وایەری خانووی هەیکەل
4 _ ماتۆڕسکیل
5 _ ماتۆڕی ئاوی ماڵان
6 _ مەوادی کارەبایی
7 _ عارەبانەی دەستی
8 _ دزیکردن لە ماڵی خاوەن پێداویستی تایبەت
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.