دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"پشتگیری ئێران نەکەن"
قسەیەکی نوێ لە ترەمپەوە بۆ عومان؛ هێرش دەکەم
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی ئەمەریکا، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عومان دەکات، ئەم هەڕەشە جیاوازترە، چونکە وا وێنا کراوە عومان هاوپەیمانی ئەمهریکایە، ترەمپ دەڵێ، ئەگەر لایەنگری ئێران بێت لە پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز هێرشەکە دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.5.2026، دۆناڵد ترهمپ بۆ رۆژنامهنووسان باسی لەوەکرد، عومان دەبێت باشتر هەڵسوکەوت بکات و پشتگیری بۆ ئێران دهرنهبڕێت، ئەگینا چارهنووسیان زۆر خراپ دهبێت.
ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی ئیدارەکەی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، نەخێر، گەرووەکە کراوە دەبێت بۆ هەموو لایەک.
ئەمانە ئاوی نێودەوڵەتین، عومان دهبێت وەک هەموو کەسێک باش رەفتار بکات، ئەگەرنا دەبێت بیانتەقێنینەوە، ئەوان لەوە تێدەگەن و باش دەبن، ئەمە قسەی ترەمپ بوو.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر دامەزراوەی دەسەڵاتی رێڕەوی ئاوی کەنداوی عەرەب کە سەربە ئێرانە رایگەیاند و هۆشداری دا، کە هەر تاکێک یان کۆمپانیایەک هاوکاری ئەم میکانیزمەی ئێران لە گەرووی هورمز بکات سزا دەدرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو دامەزراوەی ناسراوە بە دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی عەرەب کە حکومەتی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز درووستی کردووە، سزای بەسەردا سەپێندرا.