دوای 9 کاتژمێر هەوڵدان

دواجار تەرمی روقیە لە ئاوی زەڵم دەرهێنرایەوە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دوای 9 کاتژمێر هەوڵدان تەرمی روقیە لە ئاوی زەڵم دەرهێنرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی خۆبەخشی هەورامان توانیان تەرمی روقیەی رافدی تەمەن 11 ساڵ لە ئاوی زەڵم دەربهێننەوە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.6.2026 دۆزاریەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە و بڕیارە سبەی لە رێوڕەسمێکدا بەڕێبکرێت بۆ زێدی خۆی لە کەربەلا.

رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو کچێکی گەشتیاری بەنەتەوە عەرب بەناوی روقیە رافد و تەمەن 11 ساڵ کەوتەناو ئاوی هاوینەهەواری زەڵم لە ئەحمەدئاوا، ئەمڕۆ دوای 9 رۆژ گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە و هەر دوای 9 کاتژمێریش لە هەوڵ و تەقەلای خەڵکی ناوچەکە، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری