لە سایلۆی هەولێر

کاتژمێر 1:00بۆ 5:00ی ئێوارە چەکی گەنم دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

سایلۆی هەولێر، دەیەوێ جوتياران ئاگادار بکاتەوە رۆژی پێنجشەممە 18.6.2026، دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتياران دەستپێدەکات.

لە زنجیرە 1671 تاوەکو زنجیرەی 1920 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و پارەکانیان لە بانکی بازرگانی عێراقت TBI وەردەگیرێت

ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان سەرو 100 تۆنە پارەکانیان نەهاتووە، وەک سایلۆکە باسی دەکات و داوای کردووە، بریکارنامەکان با نوێکراوەی 2026 بێت.

سایلۆی هەولێر باسی لەوەکردووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یاخود بریکارنامەی “وەکالە” پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، وە ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی “شەرعی یان یاسایی” بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.