هەر کەس سەرەداوێکی دەستکەوت رەقەم تەلەفۆن دانراوە

40 مسقاڵ زێڕیان بردە بازاڕ بیفرۆشن بۆ چارەسەری نەخۆشی؛ لێیان ونبوو

میلاد جەلال – گەرمیان

لە کەلار ژنێک 40 مسقاڵ زێڕی بردە بازاڕ بۆ فرۆشتن بۆ ئەوەی بە پارەکەی چارەسەری هاوسەرە نەخۆشەکەی بکات، بەڵام لێی ونبوو و ئێستا وێڵە بەدوایاندا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.6.2026  روویداوە، ئەحمەد یاسین، کەسی ئەو ژنەیە و بە 964ـى وت، “زێڕەکان ھی پورم بوون، پیاوەکەی نەخۆشی درێژخایەنی ھەیە و پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ هەیە، بۆیە پورم بۆ چارەسەری هاوسەرەکەی ویستوویەتی بیانفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕ لێی بزربوون”.

“زێڕەکان نزیکەی 40 مسقاڵ دەبن و لەناو جانتایەکی دەستی بە رەنگی قاوەییدان”، ئەحمەد یاسین وادەڵێت.

داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ھەرکەسێک سەرەداوێکی لەوبارەیەوە دەستکەوت با پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە (07713316172) بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری