دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
دۆناڵد ترەمپ:
“بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەوەی ویستمان بەدەستمان هێنا”
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران بەهەموو ئامانجەکانیان گەیشتوون و ئەگەر ئەو کارەیان نەکردایە، گەرووی هورمز نەدەکرایەوە و بۆردومانیش بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبوو.
لە پەراوێزی لوتکەی G7 دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوو رۆژی رابردوو هەلێک بوو بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆستەکانمان سەبارەت بە وردەکارییەکانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران قسە بکەین، سەرکردەکانی گروپی 7 خۆشحاڵن لەوەی کە ئێمە ئەو کارەمان کرد”.
“بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەوە ویستمان بەدەستمان هێنا، رێگەگرتن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و کردنەوەی گەرووی هورمز”، دۆناڵد ترەمپ وای وت.
دووپاتیشیکردەوە، سەرکردە باڵاکانی ئێران و هێزی دەریایی وڵاتەکەیان لەناوبردووە و بە ئێرانییەکانیان وتووە، ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، ئەوا جارێکی دیکە هێرشیان دەکەنەوە سەر.
سەبارەت بە لوبنانیش ترەمپ وتی، “لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر دۆخی لوبنان هاوڕا نەبووم و پێم وت، نەرمونیانتر بێت”.