لە ماڵێکدا دۆزراونەتەوە
لە هەڤاڵانی هەولێر چەند بەچکەیەکی بزن مژە رزگارکران
964+
هەژان هادی
ئەمڕۆ لە ماڵێكی گەڕەکی هەڤاڵان لە شاری هەولێر، چەند بەچکەیەکی ئاژەڵی بزن مژە (زانک) دۆزرانەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە رزگار کران.
بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی کاتی رزگارکردنی بەچکە بزن مژەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 17.06.2026 لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگادارکرانەوە بە بوونی چەندین بەچکەیەکی ئاژەڵی بزن مژە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی هەڤاڵان.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی هۆبەی رزگارکردنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر توانیان بەزوویی بگەنە شوێنی مەبەست و هەموو بەچکەکان بگرن و پاشان بیانگەیەننە شوێنێکی سەلامەت.