نیشانە و چارەسەرییەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک
964+
توانا نەقی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆمەڵیک نیشانە و رێنمایی چارەسەری بۆ نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاوکردووەتەوە.
نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بریتیە لە هەوکردنی ئەو پەردەیەی کە مێشک و دڕکەپەتک دادەپۆشێ، زۆربەی جار هۆکارەکەی ڤایرۆسە بەڵام هەندێک جاریش بەکتریایە.
هۆکاری سەرەکی بۆ ئەو نەخۆشییە، بریتییە لە کەمی بەرگری لەش و گرفتی زگماک مێشک و بڕبڕەی پشت، یان نەخۆشی هەوکردنی رێڕەوی هەناسەی تووند.
نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک.
– تای بەرز
– ژانە سەر
– هەستیاری بەرامبەر رووناکی
– رەقبوونی جەڵەی مل
– رشانەوە
– بێتاقەتی
– گەشکە
– ژانی جەمگەکان
بەڵام نیشانەکان بۆ منداڵی خوار یەک ساڵ، خەواڵوو بوون، شیر نەخواردن، ئاوسانی نەرمی ناوەندی سەر، گریانی بەردەوامی.
لە کاتی هەستکردن بە ئەو نیشانانە دەبێت راستەوخۆ منداڵەکە ببرێتە لای پزیشکی پسپۆر و بۆ چارەسەر، دەبێت دوو جۆر دژە هەوکردن و چەند دەرمانێکی تر وەربگرێت، تاوەکو رێگری بکرێت و زیانی لاوەکی وەک لەدەستدانی هەستی بیستن و گەشکە و ئیفلیجی مێشک لە منداڵی زۆر بچووکدا نەبێت.