نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک فۆتۆ: سەرۆکایەتی هەرێم
لە هەولێر چاویان بەیەک کەوت
نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک پێیان باشە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق بگۆڕدرێن
هەژان هادی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سوریا ئەمڕۆ کۆبوونەوە و پێکەوە باسیان لە گرنگی گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16.06.2026، نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک لە كۆبوونهوهيهكدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کردووە.
تۆم باراک پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نوێی عێراق دووپات کردووەتەوە و هەردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئابووریی هاوسەنگ و درێژخایەن، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی داوایکردووە، بەپێی دەستوور کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ چارەسەر بکرێن و جەختیشی لە پشتگيريى هەرێم لە کابینەکەی عەلی زەیدی کردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی و باراک کۆک بوون لەسەر گرنگیی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە.
رێککەوتنی نێون ئەمریکا و ئێران و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا پێشوازی لە رێککەوتنەکەی نێوان تاران و واشنتن کرا و هەردوولا هیوایان خواست ببێتەهۆی هێنانەدی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.