ژنە و خەڵکی گوندی سەراوە

بریندارێکی رووداوە ھاتوچۆکەی سیروان گیانی لەدەستدا

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

بریندارێکی رووداوەکەی ئەمڕۆی ناحیەی سیروان، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا کە ژنێکی خەڵکی گوندی سەراوە.

سەلاح عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەڵەبجە بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوپێش یەکێک لە بریندارانی رووداوەکەی ئەمڕۆی سیروان کە تیایدا دوو کەس بریندار بوون، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە، (مەلیعە ئەحمەد) و خەڵکی گوندی سەراوە کە لەگەڵ زاواکەیدا لە رووداوەکەدا بوون.

ئۆتۆمبێلی ئەو دوو هاوڵاتییە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16.6.2026 لە ناحیەی سیروان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و تووشی رووداوێکی هاتوچۆی سەخت بوون، جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو ژنە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری