کەی دەگات؟
کارەبا فولەکە بەرەو گەرمیان دەچێ؛ پێنج زۆنیان هەیە
میلاد جەلال – گەرمیان
کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان نزیکبووەتەوە لە کۆتایی، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان دەڵێت،سەرەتای مانگی شەش گەرمیانیش دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێریی.
گەرمیان پێنج زۆنی هەیە، بە گوێرەی کارەبای ئەو ئیدارەیە بێت، پڕۆژەی رووناکی پلانیان وا داناوە پێکەوە و لەیەک کاتدا داخڵی کارەبا بەردەوامەکەیان بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.5.2026، حازم کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان بە 964ى وت، ئێستا رۆژانە نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەین بە ھاوڵاتیان، تا ئەوکاتەی پرۆژەی رووناکی لەگەرمیان دەکەوێتە کار.
کارەکانی پرۆژەی رووناکی لە گەرمیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لەسەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵ کارەبای گەرمیان دەبێتە 24 کاتژمێر.
،حازم کەریم ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەیەکەوە و لەیەک رۆژدا دەبێتە 24 کاتژمێر، کە سەرجەمیان بە گوێرەی دابەشکاری کارەبا پێنج زۆنن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا