شەش کەس بە تاپڕ تەقەیان لەیەک کرد، قۆڵبەست کران – وێنە؛ پۆلیسی گەرمیان
شەش کەسن و لە کەلار کەتنەکەیان کردووە
بە تاپڕ تەقەیان لەیەک کرد؛ قۆڵبەست کران
شۆڕش قادری
دوێنێ شەو لە کەلار شەش کەس بوو بە شەڕیان و بە تاپڕ تەقەیان لەیەک کرد، پۆلیس دۆزینیەوە و قۆڵبەستی کردن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەنێو بازاڕی کەلار چەند گەنجێک بووە بەشەڕیان و بەچەکی جۆری تاپڕ تەقەیان کردووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتباران توانیویەتی درەنگانێکی شەو هەر شەش تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو شەش کەسە دەست بەسەر تاپڕەکە و سێ فیشەکی تاپڕ و ماتۆرسکیلێکیشدا گیراوە، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 431 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.