گەرماکە چۆن دەبێت لە کوردستان؟

جەوە فێنکەکە نامێنێ و پەستانێک بەڕێگەوەیە و دەگات

ئەحمەد مستەفا

لە سبەی چوارشەممەوە، فێنکییەکەی شەو و گەرما مامناوەندەکەی رۆژ بەو ئاستەی ئێستا نامێنێ و شارەزایەکی کەشناسی بە 964ـی وت، چاوەڕوان کراوە، سبەی 17.6.2026، شەپۆلی گەرما روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ کەشناسی هەرێمی کوردستانیش، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای پشڕاست کردەوە.

سالار عەلی، شارەزای بواری کەشناسییەکەیە ئەو بە 964ی وت، شەپۆلە گەرماکە توندە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دەوروبەری دەگرێتەوە، شەپۆلەکەش بەهۆی راکێشانی پەستانی هەوای بەرز لە نیمچەدوورگەی عەرەبییەوە دروست دەبێت.

لەبارەی ماوەی شەپۆلەکە و بەردەوامی ئەو وتی، لە 17ی مانگەوە دەست پێدەکات و ماوەیەکی بێسنووری دەبێت، بەقسەی ئەو بێت ئیتر تەواو و وا نزیکە لەوەی داخڵی وەزری هاوین ببین.

پلەکانی گەرما بە پلەی سەدی (Celsius – °C) پێشبینی دەکرێن:

· سلێمانی: 35 بۆ 40 °C (ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بگاتە 41 °C)
· هەولێر: 39 بۆ 41 °C (ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بگاتە 42 °C)
· کەرکوک: 40 بۆ 44 °C (ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بگاتە 45 °C)
· دهۆک: 37 بۆ 41 °C (ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بگاتە 42 °C)
· هەڵەبجە: 38 بۆ 41 °C (ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بگاتە 42 °C)
· ناوچەکانی گەرمیان: 40 – 46 °C (بەرزترین پلە)
· ناوچە شاخاوییەکان: 20 – 31 °C (فێنکترین ناوچە)

پێشنیاری پارێزگاری:

ئەو شارەزای کەشناسییە دەڵێ، لە کاتەکانی 11:00ی پێشنیوەڕۆ تا 4:00ی دوای نیوەڕۆ باشترە خەڵک خۆیان لە بەرکەوتنی راستەوخۆی خۆر بپارێزن، ئاوی زۆر بخۆنەوە، و لە کارە قورسەکانی دەرەوە خۆیان بەدوور بگرن.

بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک کە پلەکان دەگاتە 46 پلەی سەدی، سالار عەلی وتی، بوونی هەور هیچ کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە گەرمادا دروست ناکات.