گۆشت گران بووە؛ خەڵکیش قوربانی دەکات
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەشێک لە هاوڵاتیان روویان لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر کردووە و هاتوون خێری خۆیان بکەن بۆ جەژن، هەرچەندە بەراورد بە ساڵی رابردوو کیلۆیەک گۆشت سێ هەزار گرانتر بووە، بەڵام هاوڵاتیان روویان لە مەیدانەکە کردووە و مامەڵەی خۆیان دەکەن.
لە رۆژانی داهاتووی جەژن، مەیدانەکە قەرەباڵختر دەبێت و هاوڵاتیان لە زیاتر قوربانی دەکەن، یەکێک لە خاوەن ئاژەڵەکان بە مایکی 964 دەڵێت،”جوانەگایەکم فرۆشتووە بە پێنج ملیۆن دینار “.
هاتنی مووچەی مووچەخۆرانیش کاریگەرییەکەی باشی لەسەر دۆخەکە هەبووە و هاوڵاتیان دەستکراوە تر دەبن لە ئەنجامدانی قوربانی و خێر.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون