لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى

یەکێک لە دامەزرێنەرانى کۆلێجى پزیشکى ددان کۆچى دوایى کرد

وریا فەتاح

د. ئەمەل حنا عەزیز، یەکێک لە دامەزرێنەرانى کۆلێجی پزیشکی ددان لە زانکۆی هەلێری پزیشکی و مامۆستای خانەنشین لە بەشی نەشتەرگەری پووک لە کۆلێژی پزیشکی ددان، کۆچى دوایى کرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە راگەیەندراوێکدا، وێڕاى راگەیاندنى کۆچى دوایى ئەو پزیشکە، پرسە و سەرەخۆشى وەزەتەکەیان لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى و کەسوکار و هاوڕێیانى دەکات.