لە ناوچە شاخاوییەکان باران بە نمە دەبارێت

گەرمیان هاوینی راگەیاند

964+

فەرمان سادق

کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی ئاسمانی هەرێمی کوردستان، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمەچەهەور دایە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەناو شارەکان ئەگەری نمە بارانیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیاند، کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمە باران دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.

“بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ ئەوا پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرەخۆ دەبێت و ئاراستەکەشی لە باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕدرێت، مەودای بینین دەگاتە 10 کیلۆمەتر”. بەشی پێشبینی وادەڵێت.

بەڵام بۆ سبەی پێنجشەممە بە قسەی کەشناسی بێت ئەوا پلەکانی گەرما (2 بۆ 4) پلە دادەبەزن.

ئەمەی خوارەوەش پلەی گەرمای پێشبینی کراوی شارەکانی کوردستانە:
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى