"لە دەرەوەی سۆرانەوە هاتوون"

پۆلیسی سۆران بەتۆمەتی لەشفرۆشی سێ ژنی دەستگیر کرد

هەژان هادی

سێ ژن لە قەزای سۆران بەتۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیرکران و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسیش، یەکێکیان خەڵکی دەرەوەی سۆرانە و نیشتەجێی ئەوێ بووە و ماڵەکەی خۆی بۆ لەشفرۆشی داوە بە کرێ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەڵێت، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ژنێک کە خەڵکی دەرەوەی سۆرانە و نیشتەجێی ئەوێ بووە، ژنی دیکەی هێناوە و ماڵەکەی خۆی بۆ لەشفرۆشی بە کرێ داوە.

بە قسەی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی و دوو ژنی تر دەستگیرکراون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان بەتاوانەکەدا ناوە.