فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
72 کاتژمێر ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان داخرا
964+
توانا نەقی
دوای ئەو موشەکبارانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و تێکچوونی دۆخی ناوچەکە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر داخرا.
ئەحمەد هۆشیار بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، دەسەڵاتی إرۆکەوانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم داخرێن.
ئەمشەو هێرشی موشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستی پێکرد و ئیسرائیلیش دەڵێت وەڵامیان دەبێت بۆ ئەو هێرشانە.
ئاسمانی ناوچەکەش بەجخارێک چۆڵبووە لە فڕۆکە و لە زۆرێک لە وڵاتانی دەورووبەریش زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدرا.