بە بڕیاری سەرۆک وەزیران سبەی دەوامی فەرمی لە عێراق لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات
بەبۆنەی یارییەکەی ئەمشەو
سبەی دەوامی فەرمی لە عێراق کاتژمێر 10ـی بەیانی دەستپێدەکات
شۆڕش قادری
لەبەر یارییەکەی ئەمشەو، سبەی دەوامی فەرمی لە عێراق لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران سبەی چوارشەممە 17.6.2026 دەوامی فەرمی لە دامودەزگا حکومییەکان، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەم بڕیارە لەپێناو هاوکاری و یارمەتیدانی کارمەندان و هاووڵاتیانە بۆ پشتگیریکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە یارییەکەی ئەمشەوی مۆندیال، کە کاتژمێر 1ـی بەرەبەیان بەکاتی کوردستان، لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج دەستپێدەکات.