"گەرما و سەرمامان بۆ نییە"
شەوانەکان جەژنانیش ناحەسێنەوە و ناچارن بچنە دەشت و دەر
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
شوانەکان لە جەژنیشدا ناحەوێنەوە، ناچارن هەر چوار رۆژەکەی جەژن بچنە دەشت و دەر بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانیان بێ تفاق و ئاڵف نەبن و لێیان نەتۆرێن.
وسوو عەبدوڵا شوانکارێکە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە لە نێو مەڕ و بزناندام و خەریکی شوانیم، ئێمە لە رۆژی جەژندا، لە گەرما و سەرمادا دەبێ بچینە دەر و لە خەمی ئاژەڵەکانمان دابین”.
“خەڵک گلەییمان لێ ناکات، چونکە کاتمان نییە، منداڵەکانم دێنە لام لە جەژن و خۆیان چ خواردنێک بخۆن، بۆ منیش دەهێنن، هەندێک جاریش خواردنم پێیە، جاری واش هەیە، کاتم نییە نانیش بخۆم”، مام وەسوو وای وت.
شوانی پیشەیەکی سەختە و گلەیی لەسەر نییە، بەدەر لە ئاژەڵەکان ناتوانن کات بۆ هیچ شتێکی دیکە تەرخان بکەن.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون