گومرگ روونکردنەوەی هەیە

پێناسی گومرگی بەڕێژەی سەدا 15 ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش دەگرێتەوە

ئەحمەد مستەفا

لە روونکردنەوەیەک بۆ بازرگانان و رای گشتی، دەستەی گومرگی عێراقی دەڵێ، پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کە بە ڕێژەی %15 زیادکراوە، ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکانیش دەگرێتەوە.

ئەم بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەگەڵ رێکخستنەوەی پێناسە گومرگییەکان دەرچووە و کاری پێدەکرێ، بەپێی بڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دەرچووە.

کرێی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان لە 15% دەست پێدەکات و بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبێلەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەم بڕیارە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش دەگرێتەوە و پێناسی گومرگییان بۆ زیاد کراوە.

دەستەکە لەبارەی گشتگیر بوونی بڕیارەکان بۆ پێناسی گومرگی دەڵێ، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلە، لەگەڵ زێڕ کە بەڕێژەی %5 لەسەریان زیاد کراوە، لەگەڵ ئامێرە کارەباییەکان و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ماددە خۆراکییەکان نابێت.