یادی سلێمانییە
رۆڵی کەسایەتییە گەورەکان بە منداڵەکان دراوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
منداڵانی کوردجینیەس بە جلی کوردی و بە جۆش خرۆشەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئێستاوە یادی بونیادنانی شاری سلێمانییان کردەوە و هەڵپەڕکێی کوردەوارییان کرد.
هەندێکی دیکەیان رۆڵی کەسایەتییە گەورەکانی کوردستان و سلێمانییان پێ دراوە و دیلانی پەیامنێری خۆی گەیاندووەتە لایان و قسەوباس لەسەر کەسایەتییەکان و زانیاری خۆیان لەبارەیانەوە باس دەکەن.
یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی “پایتەختی رۆشنبیری” ساڵانە لە 14.11.2026 بە فەرمی دەکرێتەوە، ئەم شارە لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە بنیاد نراوە و ناوەکەی بەناوی باوکییەوە (سلێمان پاشا) نراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا