زێڕ بەردەوامە لە دابەزین – وێنە؛ ئەرشیف
بزانە ئەمڕۆ عەیار 21 بە چەندە بووە؟
هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 10 هەزار دیناری دیکەی لێبووەوە
شۆڕش قادری
زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 10 هەزار دیناری دیکەی لێبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 63 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر 169 هەزار و 100 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 976 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە لەکاتێکدا دوێنێ بە 987 هەزار دینار بوو.
سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 22 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 976 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 836 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 650 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 557 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 418 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.