براندە بەناوبانگەکان

لە خۆپیشاندانەکانى فەرەنسا؛ کۆگاکانی ئەپڵ، دیۆر و لویی ڤیتۆن تاڵان کران

وریا فەتاح

گرژی و خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە و ناڕەزایەتییەکان بۆ ئاژاوە و تاڵانکاریی گەورە گۆڕاون، بە جۆرێک شاڕێگەی براندە جیهانییەکانیش پارێزراو نین.

بەپێی نوێترین راپۆرتەکان، لە کاتی پێکدادان و ئاژاوەکاندا، خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر کۆگای چەندین براندی بەناوبانگ و گرانبەها.

لە دیارترین ئەو فرۆشگا و براندانەی کە دەرگاکانیان شکێنراون و تاڵان کراون، بریتین لە کۆگاکانی کۆمپانیای ئەپڵ (Apple)، و هەردوو براندی جلوبەرگ و جوانکاریی بەناوبانگی فەرەنسی، لویی ڤیتۆن (Louis Vuitton) و دیۆر (Dior).

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئاژاوەکان تەنها لە تاڵانکردنی ئەو براندە گەورانەدا نەوەستاون، بەڵکو زیانێکی مادیی زۆر بەر دەیان فرۆشگا و شوێنی بازرگانیی دیکەی وڵاتەکە کەوتووە. ئەمەش زیاتر هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسای خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.