زیاتر لە 300 قوتابخانە له ئیتالیا له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمب چۆڵ کران
هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمب هه‌یه
زیاتر لە 300 قوتابخانە چۆڵ کران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری پەروەردە و شایستەیی ئیتاڵیا، جۆزێپی ڤاڵدێتارا، ئەمڕۆ چوارشەممە، چۆڵکردنی زیاتر لە 300 قوتابخانەی راگەیاند.
ڤاڵدێتارا به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگەیاند، “بڕیاری چۆڵکردنی قوتابخانەکان دوای هەڕەشەی بوونی بۆمب لە ناوەندەکانی خوێندندا بووە”.
هه‌ڕه‌شه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا له بۆمبی ناو فڕۆكه‌كانه‌وه گواسترایه‌وه قوتابخانه‌كان و ئه‌و بارودۆخه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروست كردووه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئیتاڵیا روویداوه.
لە رۆمای پایته‌خت، قوتابخانەیەک دایک و باوکانی ئاگادار کردەوە کە سەرجەم قوتابیان دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت و دەخرێنە ژێر چاودێری ستافی مامۆستایان.
پەیامەکە لەلایەن کەسێکەوە واژۆکرابوو کە خۆی بە “میخائیل ئەندرۆپۆڤ” ناودەبات، کە خۆی وەک سەرکردەی ئەو وڵاتە ناساندووە کە ناوی لێنابوو “دەوڵەتی میزۆجینیسان”.
پۆلیسی ئیتاڵیا لێکۆڵینەوەی لە سەرچاوەی هەڕەشەکان دەستپێکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لە پەرەسەندنی ئەو شەڕەی کە بە “جەنگی تێکەڵاو” ناسراوە، کە بەم دواییە کەرتە جیاوازەکانی کردووه‌تە ئامانج، لەوانە فڕۆکەخانەکان، بانکی خوێن، کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و بازاڕ و دوکانەکان.