دیمەنی دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
نەوتەکەی بەغدا گەیشتە کوێ؟
نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 370 هەزار دینار
كوردستان جهلال
لە هەندێک ناوچەی هەرێم نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 370 هەزار دینار و نەوتەکەی بەغدا تا ئێستا نەگەیشتووە، کە بڕیاره بڕەکەی 50 ملیۆن لیتر بێت.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بە 964ـی وت، تا ئێستا نەوتەکەی بەغدا نەگەیشتووە و بۆ هەموو هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیتر دانراوە، تاوەکو ئێستا نازانرێت بە کام میکانیزم بەسەر ناوچەکاندا دابەشدەکرێت و بڕەکەی چەند دەبێت.
لەبارەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ هاوڵاتیان، سەلام عومەر وتی، “نرخی لیترێک 250 دینارە، بەڵام نازانرێت نرخی گواستنەوەی چەند دەبێت بۆیە تائێستا نرخەکەی بە تەواوی نازانرێت و دەبێت نرخی گواستنەوەی دیاری بکرێت، رەنگە ئەمڕۆ و سبەی ئەوەش دیاریی بکرێت”.
“سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و دواتر بۆ ناوچەکانی دیکە درێژەی دەبێت”، سەلام عومەر وای وت.
تادێت كهشهكه ساردتر دەبێت و نەوتی سپییش نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە، دانیار کەریم، فرۆشیاری نەوتە لە سلێمانی و هەڵەبجە، بە 964ـی وت، “نەوتی سپی کەم بووەتەوە و ئێستا لە هەندێک ناوچە نرخەکەی گەیشتووەتە 370 هەزار دینار، بەڵام لە هەڵەبجە بەرمیلێک نەوت بە 325 هەزار دینارە و لە سلێمانیش تا 350 دینار دەڕوات”.
وتیشی، “ئەگەر لەو نەوتەی لە بەغداوە دێت 100 لیتر بە ماڵان بدرێت نرخی نەوتی بازرگانی دادەبەزێت، بەڵام ئەگەر لەو بڕە کەمتر بێت کاریگەری لەسەر نرخەکەی نابێت”.