بینای ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
بۆ تورکمانە
دەستنیشانکردنی پارێزگای کەرکوک دواخرا بۆ کاتژمێر 8:00ـی شەو
کاروان ساڵحی-کەکوک
دوای ئەوەی محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک بو بە وەزیری دەوڵەت، بۆماوەی 27 رۆژ شاری کەرکوک بێ پارێزگارە بەو پێیەی لەپشکی تورکمانە بە پێی رێکەوتنی نێوان پێکهاتەکانی تاوەکو سەری ساڵی نوێ.
بڕیاڕبوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کاتژمێر 4:00ـی کۆببێتەوە و پارێزگارێکی تورکمان دەستنیشان بکرێت بەڵام دواخرا بۆ کاتژمێر 8:00ـی شەو.
سەعدون سوڵتان بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە شاری بەغدان بۆ دانوستان لە گەڵ هێز و لایەنەسیاسیەکان بۆیە دواخرا بۆ کاتژمێر 8:00ـی شەو، لە ئێستادا دوو کەس بەربژێرکراوە لە ناو تورکمان ماردین کۆک کایا و قەحتان وەنداوی ، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگای کەرکوک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی