سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا لە ئەنتالیا کۆبوونەوە – وێنە؛ حکومەتی هەرێم
لە ئەنتالیا دووقۆڵی دانیشتن
سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر هەماهەنگی ئەمنی قسەیان کرد
شۆڕش قادری
سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر هەماهەنگی ئەمنی و سەقامگیری قسەیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کراون.
نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی ئارامی کردووەتەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەت سەقامگیریی هەردوولادا بێت.