خانمێکی زاخۆ بەرهەمی هێناوە
سووراوی هەناری سەدلەسەد سروشتی له ههڵهبجه دهستدهكهوێت
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
کیژۆڵەیەکی جوانی زاخۆ لە فێسیڤاڵی هەنارەکەی هەڵەبجەیە، لە ژێر چادرێکدا کۆمەڵێک بابەتی داناوە بەڵام بابەتەکانی ئەو هەنار نین، بەڵکو سووراوێکی لە هەنار دروستکردووە و لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی پاککردنەوە و جوانکاری دیکەدا دایناون و دەیانفرۆشیت و دەڵێت، ویستم لە شار و فێستیڤاڵی هەنار بابەتێکم هەبێت کە تەواو سروشتی بێ و لە هەنار دروستکرابێت.
ئیمان هادی، ئەو خانمە دەستڕەنگینەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئەو سووراوەی دروستم کردووە سەد لە سەد هەنارە، جا هەم هەناری وشککراوە و هەم ئاوی هەنارەکەشم بەکارهێناوە و لەگەڵ ڤیتامین ئی و زەیتی سروشتی تێکەڵم کردن و ویستم بەرهەمەکەم تەواو سروشتی بێت”.
بەرهەمەکەی ئیمان تەنیا بۆ لێو نییە و خانمان دەتوانن وەکو تینت بۆ سەر روومەتیش بەکاریبهێنن و بە قسەی ئیمان خۆی شێدارکەرەوەیەکی باشیشە بۆ لێو.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر