زیاتر لە 80 کیلۆ جگەر و گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا – وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
لەناو بازاڕی حاجیاوا
زیاتر لە 80 کیلۆ جگەر و گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لەناو بازاڕی حاجیاوا 83 کیلۆ جگەر و گۆشتی بەستووی خراپبوو لە دوکانی گۆشفرۆشەکان دەستی بەسەراگیرا و لەناوبرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای رانیە، لێژنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ بەشی ئابووری / بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و هۆبەی ڤێتێرنەری حاجیاوا، بەدواداچوونیان بۆچەند شوێنکارێکی گۆشتفرۆشی کردووە.
لەو هەڵمەتەدا 83 کیلۆ جگەر و گۆشتی بەستوو کە شیاوی خواردن نەبوو، دەستی بەسەرداگیراوە و هەموو لەناوبراوە.
قایمقامیەتی رانیە گۆشتفرۆشەکانی سزا داوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.