چەندین تەوەر باسکران
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تەواو بوو داوا لە تیمی یەکێتی دەکەن بگەڕێنەوە
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە بەىی تیمی یەکێتی لە حکومەت کۆبوونەوە و چەندین تەوەر باسکران لە کۆبوونەوەکەدا داوا کراوە تیمی وەاری یەکێتی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکان.
ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، باس لە هێرشەکەی کۆرمۆر و سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و بەشە بودجەی هەرێم و گەڕانەوەی تیمی یەکێتی نیشتیامانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران باس کراوە.
ئەم خاڵانە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس کران:
– ئەنجومەنی وەزیران: پێشوازیی و پشتیوانی لە بانگەوازی مەسعود بارزانی دەکات سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ.
– ئەنجومەنی وەزیران: داواش لە هاوکارانمان لە تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و درێژە بە کارکردن و دەوامکردنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدەن.
– سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: لە بەغدا جەخت لە پێویستیی رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە كردووە.
– ئەنجومەنی وەزیران: شاندی دانوستانکار راسپێردرد کە لەسەر بنەمای ئەو لەیەک تێگەیشتن و کەشە ئەرێنییەی لە دوا سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا هاتووەتە ئاراوە، لە گفتوگۆ و دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027 بەردەوام بن.
– ئەنجومەنی وەزیران: وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان قەرەبووی بەشێک لە کەمبوونەوەی کارەبا لە رێگەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بە نەوتی رەش و دیزل و کارۆئاوی و فلێر گاز کار دەکەن.
– ئەنجومەنای وەزیران: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکەین و مەبەست لێی زیان گەیاندنە بە خەڵک