پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر - وێنە: KRG
ڵێڵ بوونەکە نەما
دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر ئاسایی بووەتەوە
ئەحمەد مستەفا
دوای وەستانی کاتیی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بەهۆی لافاوی سەرەتای هەفتەی رابردوو و لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، دۆخی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی بووەتەوە.
رابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئاشکرای کردووە، ئێستا سەرجەم وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکەن و دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردەوامە.
هەروەها کێشەی لێڵبوونی ئاوەکە بە تەواوی چارەسەر کراوە، بەپێی قسەکانی، وێستگەکانی ئیفراز 1، 2 و 3، لەگەڵ وێستگەی فریاگوزاریی خێرا، لە کاردان و هیچ کێشەیەکی شکانی بۆری یان ئاستەنگێکی دیکە بوونی نییە کە ڕێگر بێت لە دابەشکردنی ئاو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوای لافاوەکە، هاونیشتمانییان پێویستییەکی زۆریان بە ئاوی پاک بۆ پاککردنەوەی ماڵەکانیان هەبووە.