رێكخراوێكی خێرخوازی
ئه‌مشه‌و كورته‌باڵاكانی سلێمانی هاوكاری كران
رازاو محه‌مه‌د – سلێمانی
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 2.11.2026 له لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازی سه‌یدقادر، ئاهه‌نگی به‌خشینی هاوكاری بۆ ژماره‌یه‌ک له كورته‌باڵاكان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، هه‌رجاره‌ی ئه‌و چین و توێژانه‌ی پێویستیان پێبێت هاوكارییان ده‌كه‌ن.
هەوار سەید قادر، سەرۆكی رێكخراوێكی خێرخوازیی سه‌ید قادره، كە بنەماڵەیەكی دیاری شاری سلێمانیین، به 964ی وت، رێكخراوەكەیان خێرخوازییه و قازانجنەویستە، ئەمڕۆ ئاهەنگێكیان بۆ كۆمەڵەی كورتەباڵاكان رێكخستووه.
وتیشی، ساڵێک زیاتره خه‌ریكی كاری خێرخوازین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكاری و یارمه‌تی پێشكه‌ش به‌و چین و توێژانه بكه‌ن، كه پێویستییان هه‌یه.
هه‌وار كچی سەید قادرە، كە خاوەنی كارگه‌ی سه‌هۆڵی سلێمانی بوون و چه‌ندین ساڵیشه شه‌قامێكی دیاری شاره‌كه به ناوی سەهۆڵەكە ناونراوه.
هه‌وار ده‌ڵێت: یادگاریی زۆرمان له‌گه‌ڵ كارگه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ی باوكمان هه‌یه و جێی شانازیمانه، كه شه‌قامێكی شاده‌ماری سلێمانی، به ناوی ئێمه یان كارگهكهمانهوه بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا