میدیای ئێران:
“تەقە لە چەند کەشتی و بەلەمێک لە گەرووی هورمز کرا”
964+
شۆڕش قادری
میدیای ئێران دەڵێت، لە گەرووی هورمز تەقە لە کەشتییەکان کراوە و لە چەند شارێکی دیکەش دەنگی تەقە بیستراوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە، لە گەرووی هورمز تەقە لە چەند کەشتی و بەلەمێک کراوە و هەر ئەمشەویش لە بەندەرعەباس و سیریک دەنگی تەقە بیستراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تاوەکو ئێستاش هیچ کەشتییەک بۆی نییە بەبێ مۆڵەتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت.
هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستیکردەوە کە دوێنێ شەو هێرشیان کردووەتە چەند ناوچەیەک لە باشووری ئێران و ترەمپ وتی، “ئەوە شەڕ نەبوو، لێدانێکی سنووردار بوو”.